بزانە زێدان چۆن ستایشی یاریزانێكی خۆی دەكات؟

وەرزش

16/04/2019‌ 821 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوێنێ دووشەممە لە میانەی گەڕی ٣٢ ی خولی ئیسپانیا ، یانەی ڕیاڵ مەدرید بووە میوانی یانەی لیگانێس ، لە خولەكەكانی كۆتایی گێمی یەكەم یانەی لێگانێس بە گۆلێك پێشكەوت ، بەڵام لەگەڵ دەستپێكردنەوەی گێمی دووەم كەریم بنزیمە وەك ڕزگاركەرێك دەركەوت و گۆلی بەرامبەربوونی تۆماركرد و بەمەش یانەكەی لە دۆڕان ڕزگاركرد ئەوەش پێنجەم گۆڵی بوو لە دوایین چوار یاریداو ھەژدەیەمین گۆڵییەتی لەم وەرزەدا، كە بەھۆی ئەو گۆڵەوە زێدان ی ڕاھێنەر بە گەورەییەوە ستایشی ھێرشبەرەكەی كرد و گووتی :زۆر دڵخۆشم بەو ئاستەی بنزیمە لەم وەرزەدا پێشكەشی دەكات، بەتایبەتی لەسەر ئاستی گۆڵتۆماركردن، بەڕاستی بنزیمە زۆر نایابەو ئەمساڵ بەتەواوی ئاستی بەرزبووەتەوە، ئەووش واتای گۆڵتۆماركردنی زیاتر دەگەیەنێت.

دەربارەی ھەواڵی ھێنانی ھێربشبەری تازە بۆ ڕیزەكانی ڕیاڵ مەدرید و كاریگەری ئەو ھەواڵانە لەسەر بنزیمە ، زێدان بەو شێوە وەڵامیدایەوە: بنزیمە لەگەڵ ئەو جۆرە ھەواڵانە ڕاھاتووە، لای ئەو ھیچ شتێك نەگۆڕاوە و ناگۆڕێت،ئەوەش ھەم بۆخۆی ھەم بۆ یانەكەشمان شتێكی زۆر باشە، بۆی دڵخۆشم بەو ئاستەی بنزیمە .

جێی وەبێرھێنانەوەیە كە لە ئێستا دا بنزیمە بە تۆماركردنی ١٨ گۆڵ لە ڕیزبەندی سێیەمی گۆڵكارانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا دێت، بەھاوبەشی لەگەڵ كرستیان ستوانی یاریزانی یانەی جیرۆنا.


وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە