نێچیرڤان بارزانی داوا ده‌كات هاووڵاتیان له‌بری ئۆتۆمبێلی به‌نزین‌و گازوایل ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی به‌كاربهێنن

کوردستان

16/04/2019‌ 3202 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشنیازی به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی له‌بری ئۆتۆمبێلی به‌نزین‌و گازوایل ده‌كات.

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ لە مەراسیمی رۆژی ژینگەی کوردستان هەڵمەتێکی یەک هەفتەیی ڕاگەیاند بۆ پاککردنەوەی ژینگە و سروشتی کوردستان.

نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند، ژینگه‌ی كوردستان له‌سه‌رده‌می ڕژێمی پێشووی عێراق وێرانكرا، ئه‌ویش به‌هۆی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی‌و بۆمب‌و مینی چێندراو.

بارزانی داواشیكرد، هاووڵاتیان له‌بری ئۆتۆمبێلی به‌نزین‌و گازوایل ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی به‌كاربهێنن.

ڕ . ج