شارپرێس:
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جیاواز له‌كابینه‌كانی ڕابردووی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مجاره تیمه‌كه‌ی له‌حكومه‌ت له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه پێكدێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتووه، تیمی ئه‌مجاره‌ی یه‌كێتی له‌حكومه‌ت له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه پێكدێن، ئه‌وه‌ش گۆڕانكارییه‌كی نوێ ده‌بێت له‌به‌شداریی ئه‌و حزبه له‌حكومه‌ت، كه له‌ساڵانی ڕابردوودا كه‌مترین ئه‌ندامی ئه‌و دوو ئۆرگانه باڵایه‌ی یه‌كێتی به‌شداریی حكومه‌تیان ده‌كرد.
شارپرێس زانیویه‌تی، له‌پاش واژۆكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتی ده‌ست به‌ئاشكراكردنی ناوی وه‌زیره‌كانی بۆ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات.
پۆسته‌كانی یه‌كێتی كه پاش گفتوگۆی ئه‌و حزبه له‌گه‌ڵ پارتی بڕیاری وه‌رگرتنی دراوه ئه‌م پۆستانه‌ن:
سەرۆكی پەرلەمان، جێگری سەرۆكی حكومەت، جێگرێكی سەرۆكی هەرێم، وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی كشتوكاڵ ، وەزارتی خوێندنی باڵا، وەزارەتی رۆشنبیری، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا و هەولێر، بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، بریكاری وەزارەتی ناوخۆ، جێگری سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، دەستەی گەشتوگوزار، دەستەی ناوچە كوردستانییەكان، دەستەی ژینگە.
ڕ . ج