شارپرێس:
له‌ویلایه‌تی نیوجێرسی ئه‌مریكا به‌فه‌رمی ڕێگه به‌و كه‌سانه ده‌درێت كه نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیداریان هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی كۆتایی به‌ژیانی خۆیان بهێنن.
به‌ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا، ڕه‌زامه‌ندی درا به‌وه‌ی له‌ویلایه‌تی نیوجێرسی ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی مه‌ترسیداریان هه‌یه، بۆیان هه‌بێت كۆتایی به‌ژیانیان بهێنن.
فیل مۆرفی، حاكمی ویلایه‌تی نیوجێرسی له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند، ئه‌وه كارێكی دروسته كه ئه‌وان ڕێگه‌بده‌ن به‌وكه‌سانه‌ی نه‌خۆشی مه‌ترسیداریان هه‌یه كۆتایی به‌ژیانیان بهێنن، چونكه ئه‌وانه قورسترین كاته‌كانی ژیانیان تێده‌په‌ڕێنن".
بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه مه‌رجی ئه‌وه دانراوه، پزیشكه‌كان بیسه‌لمێنن ئه‌و نه‌خۆشه له شه‌ش مانگ زیاتر ناژی، هاوكات ڕه‌زامه‌ندی نه‌خۆشه‌كه خۆی له‌سه‌ر بێت، ئه‌وكاته له‌ڕێگه‌ی ده‌رمانێكه‌وه كۆتایی به‌ژیانی ده‌هێندرێت.
ڕ . ج