شارپرێس:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێ:"ناردنی پپشكی هه‌رێم له‌بودجه پێویستی به واژۆی وه‌زیری داراییه‌و پێویسته له به‌غدا بێت، ئێستا له له‌نده‌نه".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی دواكه‌وتن له‌دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "هه‌فته‌یه‌که موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دواکه‌وتوه، دوای به‌دواداچونمان له به‌غداو هه‌رێم گه‌شتینه ئه‌م ئه‌نجامانه
-مانگی پێشوو ٧٢٤ ملیار دینار له به‌غداوه هاتووه، ئه‌م مانگه تا ئه‌م ساته هیچ بڕێک نه‌هاتووه‌و بڕیاره ١٧ مانگ بنێردرێت، ئه‌مه‌ش پێویستی به واژۆی وه‌زیری داراییه‌و پێویسته له به‌غدا بێت، ئێستا له له‌نده‌نه، که‌واته پرۆسه‌که به‌رده‌وام ده‌بێت و هیچ بڕیارێکی که‌مکردنه‌وه نیه له ئێستادا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "پرۆسه‌ی دابه‌شکردنی موچه به پشتبه‌ستن به پاره‌ی به‌غدا ده‌که‌وێته هه‌فته‌ی ئاینده".
به‌وته‌ی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، "بڕێکی زۆری پاره‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان نادیاره، ئێستا هه‌رێمی کوردستان ڕۆژانه ٤٢٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت، کۆی داهاتی مانگانه‌ی نه‌وت که ده‌درێته موچه ٣٥٠ ملیار دیناره‌و به‌مه‌ش له هه‌ر به‌رمیلێک هه‌رێم ته‌نیا ٢٣ دۆلاری ده‌مێنێته‌وه له کاتێکدا نرخی به‌رمیلێک نه‌وتی برێنت ٧٠ دۆلاره".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان باس له‌وه‌شده‌كات، حکومه‌تی عێراق نیه‌تی هه‌یه، له چه‌ند مانگی ئاینده‌وه له‌و پشکه‌ی له بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ هه‌رێمی کوردستان دانراوه، به‌بڕی ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه‌ی نرخی سۆمۆ له پشکی هه‌رێم ببڕدرێت ئه‌مه‌ش زیانه بۆ هه‌رێمی کوردستان.
ده‌قی ڕونكردنه‌وه‌كه‌ی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح:
رونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌باره‌ی دواکه‌وتنی موچه.
له‌به‌رمیلێک نه‌وتی فرۆشراو ته‌نیا ٢٣ دۆلار دراوه به وه‌زاره‌تی دارایی
هه‌فته‌یه‌ک موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دواکه‌وتوه، دوای به‌دواداچونمان له به‌غداو هه‌رێم گه‌شتینه ئه‌م ئه‌نجامانه.
-مانگی پێشوو ٧٢٤ ملیار دینار له به‌غداوه هاتووه، ئه‌م مانگه تا ئه‌م ساته هیچ بڕێک نه‌هاتووه‌و بڕیاره ١٧ مانگ بنێردرێت، ئه‌مه‌ش پێویستی به واژوی وه‌زیری داراییه‌و پێویسته له به‌غدا بێت، ئێستا له له‌ندنه، که‌واته: پرۆسه‌که به‌رده‌وام ده‌بێت و هیچ بڕیارێکی که‌مکردنه‌وه نیه له ئێستادا.
پرۆسه‌ی دابه‌شکردنی موچه به پشتبه‌ستن به پاره‌ی به‌غدا ده‌که‌وێته هه‌فته‌ی ئاینده.
-بڕێکی زۆری پاره‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان نادیاره، ئێستا هه‌رێمی کوردستان ڕۆژانه ٤٢٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت، کۆی داهاتی مانگانه‌ی نه‌وت که ده‌درێته موچه ٣٥٠ ملیار دیناره‌و به‌مه‌ش له هه‌ر به‌رمیلێک هه‌رێم ته‌نیا ٢٣ دۆلاری ده‌مێنێته‌وه له کاتێکدا نرخی به‌رمیلێک نه‌وتی برێنت ٧٠ دۆلاره.
-حکومه‌تی عێراق نیه‌تی هه‌یه، له چه‌ند مانگی ئاینده‌وه‌له‌و پشکه‌ی له بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ هه‌رێمی کوردستان دانراوه، به‌بڕی ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه‌ی نرخی سۆمۆ له پشکی هه‌رێم ببڕدرێت ئه‌مه‌ش زیانه بۆ هه‌رێمی کوردستان.
چونکه نرخی فرشتنی نه‌وتی هه‌رێم که‌متره له سۆمۆ.
پێشنیاز ده‌که‌ین...
- حکومه‌تی هه‌رێم و عێرق ڕێککه‌وتنێکی گشتگیر له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت بکه‌ن، ئیهمالکردن زیانی گه‌وره به هه‌رێم ده‌گه‌یندرێت.
-کۆی داهاتی مانگانه‌ی نه‌وت و تێچوی به‌رهه‌مهێنان و هه‌ر خه‌رجیه‌ک هه‌یه، بخرێته به‌رده‌ست په‌رله‌مان و دیوانی چاودێری دارایی.
عه‌لی حه‌مه ساڵح
٢٠١٩/٤/١٦
ڕ . ج