وەزیرى دارایی عێراق دڵنیایی دەدات لە رەوانەکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم

عیراق

16/04/2019‌ 1305 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەندامێکى لیژنەى دارایی لەپەرلەمانى عێراق رایدەگەیەنێت کە هیچ بەربەستێکى سیاسى نییە لەبەردەم رەوانە کردنى مووچەى فەرامانبەران و دەشلێت، تەنیا چەند رێکارێکى ئیدارى ماوە بۆ رەوانەکردنى ئەو پارەیە.

 

هۆشیار عەبدوڵا ئەندامى لیژنەى دارایی لەپەرلەمانى عێراق بە شارپرێسى رایگەیاند، دواکەوتنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم تەنیا پەیوەندى بە هەندێ رۆتینیاتى ئیدارى و واژۆکردنى هەندێ نوسراوەوە هەیە، بۆیە هیچ کیشەیەکى ئیدارى و سیاسى لەسەر نییە".

 

ئاماژەى بەوەشکرد، کە پەیوەندیان بە فوئاد حوسێن وەزیری دارایی حکومەتی عیراقەوە کردوەو لەو بارەیەوە دڵنیایی پێداون کە هیچ کێشەیەک لە ئارادا نیە و رایگەیاند ( هیچ کێشە و گرفتێک سەبارەت بە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ئارادانیە و لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم لەسەر خەتین).

 

ئەو ئەندامەى لیژنەى دارایی لەپەرلەمانى عێراق پێشبینى ئەوەى کرد هەفتەى داهاتوو وەزارەتى دارایی عێراق موچەى فەرمانبەرانى هەرێم رەوانە بکات.

 لەئیستادا بەهۆى دواکەوتنى ناردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم لەلایەن حکومەتى عێراقەوە دابەشکردنى موچەى زۆرینەى وەزارەتەکانى هەرێم دواکەوتووە.

س.هـ