شارپرێس: له شاری شتوتگارتی ئه‌ڵمانیا پڕۆسه‌ی دادگه‌ییكردنی حه‌وت سیاسه‌تمه‌داری كورد ده‌ستی پێكرد، كه به‌پێی مادده‌ی 129 به بیانووی ئه‌وه‌ی "ڕێكخستنی بیانین" دۆسیه‌یان بۆ كرابووه‌وه. به‌پێی ئاژانسی فورات نیوز، سه‌ره‌تا دانیشتنی دادگا به سه‌رۆكایه‌تی د. كلاوس بێللینگ ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی شه‌مسه‌دین 53 ساڵان به‌ڕێوه‌چوو، له دانیشتنه‌كه‌دا تۆمه‌ته‌كانی سه‌ر ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره كورده خوێندرانه‌وه. ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی له لایه‌ن داواكاری فیدڕاڵی دژبه شه‌مسه‌دین ئاماده كرابوو، ریزێك تاوانی له‌خۆگرتووه، دانیشتنه‌كه هه‌تا 18ی نیسان به‌رده‌وام ده‌بێت، دواتریش له دووی ئایاره‌وه درێژه‌ی پێده‌درێت. له ماوه‌ی دیاریكراودا هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك له ڕۆژانی سێشه‌ممه و پێنجشه‌ممه كاتژمێر ٩:٣٠ دانیشتنه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. دووه‌مین دانیشتنیش ده‌رباره‌ی ساڵح ك. بوو كه به تۆمه‌تی ڕێكخستنی خۆپیشاندانی شوباتی 2017 له ناوچه‌ی هایلبرۆن، شتوتگارت تا مانهایم و ستراسبۆرگ، پیرۆزبایی نه‌ورۆزی 2017، پیرۆزبایی نه‌ورۆزی 2018 له هانۆڤه‌ر و چالاكیی دانیشتن له به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له نیسانی 2017 له ستراسبۆرگ، تۆمه‌تبار ده‌كرێت. له دانیشتنه‌كه‌دا تۆمه‌ته‌كانی سه‌ر ناوبراو خوێندرانه‌وه، بڕیاره دانیشتنه‌كه سبه‌ینێش به‌رده‌وام بێت، پڕۆسه‌ی دادگه‌یی كردن تا 6ی ئایار كاتژمێر 9:30 به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌موو یه‌كشه‌ممه و چوارشه‌ممه‌یه‌ك به‌رێوه‌ده‌چێت. دانیشتنی دادگه ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی ڤه‌یسه‌ل س. 37 ساڵان عه‌گید ك. 25 ساڵان كه هاوڵاتیی توركیا و ئه‌ڵمانیایه، ئه‌ڤریم ئا. 34 ساڵان، ئۆزكان ت. 32 ساڵان كه به ئه‌ندامبوون له په‌كه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كرێت و جیهان ئا. (٣٧ ساڵان) كه به‌بێ ئاماده‌بوون دادگه‌یی ده‌كرێت. له 21ی حوزه‌یرانی 2018-ه‌وه شه‌ش كه‌س به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له په‌كه‌كه زیندانی كراون و له‌گه‌ڵ یه‌كێكی دیكه كه له دانیشتنه‌كه‌دا ئاماده نییه، دادگایی ده‌كرێن. ه.م