شارپرێس:
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی گه‌رمیان و رێكخه‌رانی رێوڕه‌سمی 31 ساڵه‌ی كاره‌ساتی ئه‌نفال بێڕێزی به‌رامبه‌ر به گه‌وره‌ترین یاسادانان و نوێنه‌ری شه‌رعی كوردستانه كه په‌رله‌مانی كوردستانه.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندووه، بۆ یادی ئه‌نفال 14/4 له گه‌رمیان، داوه‌تنامه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان شاندێكی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی ڕاسپارد له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان كه به‌شداری مه‌راسیمی یادی ئه‌نفال له گه‌رمیان بكه‌ن و لیژنه‌ی شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانی سیاسی وتاری سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پێشكه‌ش بكات، تا گه‌یشتنی وه‌فده‌كه و نیو كاتژمێر پێش ده‌ستپێكردنی مه‌ڕاسیمه‌كه، وتاری په‌رله‌مان له پروتوكۆلی یاده‌كه هه‌بوو، به‌ڵام دواتر لادرابوو و وتاری په‌رله‌مان و حكوومه‌تی عێراق زیاد كرا، دواتر ئه‌م كاره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان و رێكخه‌رانی مه‌راسیم بووه جێی ناڕه‌زایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و رێكخه‌رانی یاده‌كه‌یان ناچاركرد، وتاری په‌رله‌مانی كوردستان بخرێته پرۆتۆكۆلی مه‌ڕاسیمه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "ئێمه له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مه به بێڕێزی به‌رامبه‌ر به گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و نۆینه‌ری شه‌رعیی خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانین و ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین، له دوو رۆژی ڕابردوودا چاوه‌ڕوان بووین ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌فه‌رمی داوای لێبووردن له‌په‌رله‌مانی كوردستان بكات به‌ڵام نه‌یانكرد".
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌باره‌ت به بێڕێزیكردن به‌رامبه‌ر به‌گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و نۆینه‌رانی شه‌رعیی خه‌ڵكی كوردستان، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی گه‌رمیان و رێكخه‌رانی رێوڕه‌سمی 31 ساڵه‌ی كاره‌ساتی ئه‌نفال، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بۆ یادی ئه‌نفال 14/4 له گه‌رمیان، داوه‌تنامه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان شاندێكی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی ڕاسپارد له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان كه به‌شداری مه‌راسیمی یادی ئه‌نفال له گه‌رمیان بكه‌ن و لیژنه‌ی شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانی سیاسی وتاری سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پێشكه‌ش بكات، تا گه‌یشتنی وه‌فده‌كه و نیو كاتژمێر پێش ده‌ستپێكردنی مه‌ڕاسیمه‌كه، وتاری په‌رله‌مان له پروتوكۆلی یاده‌كه هه‌بوو، به‌ڵام دواتر لادرابوو و وتاری په‌رله‌مان و حكوومه‌تی عێراق زیاد كرا، دواتر ئه‌م كاره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان و رێكخه‌رانی مه‌راسیم بووه جێی ناڕه‌زایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و رێكخه‌رانی یاده‌كه‌یان ناچاركرد، وتاری په‌رله‌مانی كوردستان بخرێته پرۆتۆكۆلی مه‌ڕاسیمه‌كه، به‌ڵام سه‌ره‌رای داخڵكردنه‌وه‌ی، وتاری په‌رله‌مانی كوردستان خرایه دواین وتاری مه‌ڕاسیمه‌كه.
ئێمه له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مه به بێڕێزی به‌رامبه‌ر به گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و نۆینه‌ری شه‌رعیی خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانین و ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین، له دوو رۆژی ڕابردوودا چاوه‌ڕوان بووین ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌فه‌رمی داوای لێبووردن له‌په‌رله‌مانی كوردستان بكات به‌ڵام نه‌یانكرد.
بۆیه ئه‌م ڕونكردنه‌وه‌مان به‌پێویست زانی بۆ پاراستنی شكۆی دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، 16/4/2019