شارپرێس:
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان داوای دادگاییكردنی تاوانبارانی كه‌یسی جینۆسایدی شه‌نگال و ئێزدییه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی مه‌عنه‌وی و ماددی زیانلێكه‌وتوان ده‌كات.
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی به‌بۆنه‌ی چوارشه‌ممه‌ی سوور-ه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، "ئومێده‌وارین ئەم بۆنەیە، ببێته هه‌وێنی ئارامی و ئاسوودەیی و كۆتایی هاتنی مه‌ینه‌تی و ئازاره‌كانی ئێزدییه‌كان، کە بەدرێژایی مێژوو ڕووبەرووی ئازار‌و نەهامەتیی جوراوجۆر و جینۆسایدبوونەتەوە، بەتایبەتی کۆمەڵکوژی و ئاوارەبوون و وێرانکردنی ناوچەکانیان بەهۆی تیرۆریستانی داعشەوە".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، "پێویستە ئاوارە ئێزیدیەکان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و ناوچه‌كانیان ئاوەدان بکرێتەوەو دادگاییكردنی تاوانبارانی كه‌یسی جینۆسایدی شه‌نگال و ئێزدییه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی مه‌عنه‌وی و ماددی زیانلێكه‌وتوان ببێتە ئەرکێکی نیشتمانی و ویژدانی هەموولایەک".
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی (چوارشه‌ممه‌ی سوور)، ساڵی نوێی كوردانی ئێزیدی، بەناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی له گه‌لی كوردستان به‌گشتی و خوشك و برایانی كوردی ئێزیدی به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین، له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان و هه‌ر شوێنكی جیهاندان.
ئومێده‌وارین ئەم بۆنەیە، ببێته هه‌وێنی ئارامی و ئاسوودەیی و كۆتایی هاتنی مه‌ینه‌تی و ئازاره‌كانی ئێزدییه‌كان، کە بەدرێژایی مێژوو ڕووبەرووی ئازار‌و نەهامەتیی جوراوجۆر و جینۆسایدبوونەتەوە، بەتایبەتی کۆمەڵکوژی و ئاوارەبوون و وێرانکردنی ناوچەکانیان بەهۆی تیرۆریستانی داعشەوە.
هەر لەم بۆنەیەدا، دووپاتیدەکەینەوە، پێویستە ئاوارە ئێزیدیەکان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و ناوچه‌كانیان ئاوەدان بکرێتەوەو دادگاییكردنی تاوانبارانی كه‌یسی جینۆسایدی شه‌نگال و ئێزدییه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی مه‌عنه‌وی و ماددی زیانلێكه‌وتوان ببێتە ئەرکێکی نیشتمانی و ویژدانی هەموولایەک.
جارێکی تر جەژنی چوارشەممەی سوور لەهەموو کوردانی ئێزیدی پیرۆزە، بەهیوای جەژنێکی پڕ لە شادی و ئارامی بۆ هەموولایەک.
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
ه.م