شارپرێس:
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپادا گۆڵبارانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی كرد و له پاڵه‌وانێتییه‌كه دووری خسته‌وه.
شه‌وی سێشه‌ممه هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی و یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له یاریگای نیوكامپ به‌یه‌ك گه‌یشتن و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به سێ گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
له گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا و له خوله‌كی 16 و 20 دا ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه لیۆنێل میسی دوو گۆڵی یه‌ك له دوای یه‌كی تۆماركرد و له گێمی دووه‌میشدا و له خوله‌كی 61 دا كۆتینهۆ گۆڵی سێیه‌می تۆماركرد و یاریه‌كه به سێ گۆڵی بێوه‌ڵام كۆتاییهات.
ه.م