شارپرێس:
یانەی مانچستەر بڕیاری كۆتایی لەبارەی كڕینی فلیپی كۆنتینیۆی بەرازیلیو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەدا.
بەپێی پێگەی "Sport.es"ی ئیسپانی، یانەی مانچستەر دەستبەرداری ئەو بیرۆكەیە بووە لەهاوینی داهاتوو فلیپی كۆنتینیۆ لەیانەی بەرشەلۆنە بكرێت.
هەر بەپێی پێگە ئیسپانییەكە، بەهۆی ئەو ئاستە خراپەی كۆنینیۆ لەیارییەكانی بەرشەلۆنە پێشكەشی دەكات، یانەی مانچستەر دەستبەرداری بیرۆكەی كڕینی ئەو یاریزانە بووە.
ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە دەنگۆی ئەوە هەیە، كە یانەی مانچستەر یەكێكە لەو یانانەی ئەوروپا دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو كۆنتینۆ بكرێت، كە یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی ئاستە خراپەكەی دەیەوێت بیفرۆشێت.
هـ ـ ح