ئامارەكانی زەیدان لە لۆبیتیگی و سۆلاری خراپترە

وەرزش

17/04/2019‌ 559 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی "Optа" چەند ئامارێكی تایبەت بە زەینەدین زەیدانی فەرەنسی‌و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بڵاوكردەوە، كە بەپێی پێگەكە ئامارەكانی ئەو راهێنەرە لەچاو راهێنەرەكانی پێش خۆی خراپترە.

بەپێی ئامارەكە، رێژەی گۆڵكردنی لەسەر یانەی ریاڵ مەدرید لەهەر یارییەك 1.5 گۆڵە ، لەكاتێكدا یانەكە لەژێر راهێنەرایەتی جۆلین لوبیتیگی، سانتیاگۆ سۆلاری راهێنەرانی پێشووی ریاڵ مەدرید باشتر بووە.

هەر بەپێی پێگەكە ئاماری گۆڵكردن لەسەر ریاڵ مەدرید لەهەر یارییەك لەژێر راهێنەرایەتی لۆبیتیگی 1.4 گۆڵ بووە، هەروەها لەژێر راهێنەرایەتی سانتیاگۆ سۆلاری 1.05 گۆڵ بووە.

یانەی ریاڵ مەدرید لەمانگی سێی رابردوو زەیدانی بۆ راهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدرید گەڕاندەوە، بەڵام تائێستا ئاستی یانەكە وەك پێویست نییە.

هـ ـ ح