شۆكهێنەر.. شیری دایك ئەم نەخۆشییە چارەسەر دەكات

تەندروستی

17/04/2019‌ 842 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەگوێرەی رۆژنامەی " Independent"ی بەریتانی لێكۆڵینەوەیەكی تازە ئەوەی ئاشكرا كردووە ماددەی ئۆلیگۆساكاریدی، كە دوای لاكتۆز و چەورییەكان سێیەم ماددەی پێكهێنەری شیری دایكە ، هیج پێویستی بەهەرسكردن نییە و راستەوخۆ دەگاتە كۆڵۆن و یارمەتی بەكتریای بەسودی ناو كۆڵۆن دەدات .

بەپێی لێكۆڵینەوەكانی كۆمپانیای سیمیلاك ئەبووتی تایبەت بە بەرهەمەكانی شیر ، ئەو ماددەیە بۆ بەتەمەنەكان یارمەتی چارەسەری نەخۆشییەكانی پیری و كۆڵۆنی دەماری و هەستەوەری دەدات ، هەروەك رۆژنامەكە دەڵێت: ئەو ماددەیە بۆ هەموو تەمەنەكان بەسوودە .

ڕیچڵ بۆك بەڕێوەبەری بەشی توێژینەوەكانی كۆمپانیاكە دەڵێت ئەو لێكۆڵینەوانەی لەسەر ئاژەڵان كراون ئەوە دەردەخەن كە ماددەی ئۆلیگۆساكاریدی هانی ئەو دەمارە دەدات كە مێشك بە ڕیخۆڵەكان دەگەیەنێت ، بەوەش لەكاتێكی زووی تەمەنی مرۆڤدا یارمەتی گەشەی مێشك دەدات و  لەدواتریش و لەگەڵ چوونە تەمەنەوە كە تواناكانی مێشك دەدەن لە كزی هەر یارمەتی مێشك دەدات.

شارەزایان پێیان وایە كە ئەو دۆزینەوە نوێیەی سوودەكانی ماددەی ئۆلیگۆساكاریدی دەبێتە هۆی زیادبوونی خواست لەسەری كە ئەگەری زۆرە بازاڕێكی بۆ درووست بكات كە ساڵانە بگاتە یەك ملیار دۆلار .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی