شارپرێس:
پزیشكە رووسەكان ئامۆژگاری خەڵك دەكەن بۆ ماوەی ٥ خولەك زیاتر بەئاوی گەرم خۆیان نەشۆن ، لەبەر ئەوەی ئەوە كار دەكاتە سەر بۆڕییەكانی خوێن و دڵ .
دكتۆر فاسیلی فرۆلۆڤ دەڵێت: باش نییە بۆ زیاتر لە ٥ خولەك بەئاوێك خۆ بشۆرێت ، كە پلەكەی لە ٤٠ پلەی سەدی بێت و ١٥ خولەك بەئاوێك، كە پلەی گەرمییەكەی ٣٥ پلەی سەدی بێت.
ئەو پزیشكە ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، كە پێویست ناكات هەفتانە لە دوو یان سێ جار زیاتر بەئیسفنج خۆبشۆرێت ، لەبەر ئەوەی زۆر بەكارهینانی تۆڕی خۆشوشتن كاریگەری نەرێنی دەكاتە سەر پێست و رەنگە هەندێك برین دروست بكات و ببێتە هۆی درووستبوونی نەخۆشییەكانی پێست ، بۆیە رۆژەكانی تر ئەوەندە بەسە تەنیا بە كرێمی خۆشتن خۆبشۆرێتو ئیسفنج و تۆڕ بەكار نەهێنرێت .
فرۆلۆڤ دەشڵێت: سەر شوشتنی زۆریش باش نییە ، بەقسەی ئەو ئەگەر قژ چەور نەبێت ئەوە هەفتانە لەدووجار زیاتر سەر شوشتن باش نییە ، چونكە شوشتنی رۆژانە پێست وشك دەكاتەوە و گرفت درووست دەكات .
ئەو پزیشكە بە گرنگی دەزانێت دوای خۆشوشتن پێست وشك بكرێتەوە ، بەتایبەتی نێوانی پەنجەكانی پێ ، تاوەكو لەتووشبوون بە كەرووەكان پارێزراو بێت .
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی