رۆژێك پێش كەوتنی رژێمەكەی.. هاوژین و براكەی بەشیر چییان كردووە؟

جیهان

17/04/2019‌ 8874 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی "تەیار"ی سودانی چەند سۆپرایزێكی دەربارەی هاوژینی سەرۆكی لەكارلادراو عومەر حەسەن بەشیر، "وداد بابكرو عبدالله"ی برای، كە لە جوبای پایتەختی باشووری سودان بوون ئاشكرا كردووە.

رۆژنامە سودانییەكە باسی ئەوە دەكات، هاوژینی سەرۆكی پێشووی سودان و براكەی داوای بەجێهێشتنی جۆبایان كردووە بەمەبەستی ئەوەی بڕۆن بۆ دوبەی، بەڵام حكومەتی باشووری سودان ئەو داوایەی رەتكردووەتەوە و داوای لێكردون بگەڕێنەوە خەرتووم و لەوێوە گەشت ئەنجام بدەن.

رۆژنامەی تەیار بڵاویشیكردەوە، "وداد باكر" بە رۆژێك پێش كەوتنی رژێمی بەشیر خۆی‌و منداڵەكانی گەیشتوزونەتە جوبا، هەروەها "عبدالله بەشیر" پێش شەشی نیسان گەیشتووەتە ئەوێ بۆ چاوێكەوتنی هەندێك لە هاوبەشەكانی.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەش كردووە (میان دۆت)، بالوێزی جوبا لەخەرتووم وتویەتی: براكەی بەشیر چەند رۆژێك پێش ئەو رووداوانە لە جوبا بووە و رۆژی شەمەی رابردوو گەیشتووەتەوە خەرتووم، ئەوەشی رەتكردووەتەوە هاوژینەكەی سەرۆكی پێشوو لەجوبا بوبێت. 

لەهەمان كاتدا سەرچاوەكان ئەوە دووپات دەكەنەوە ناوبراو لەجوبا بووە بە ئاراستەی خەرتووم گەڕاوەتەوە، بەڵام هیچ سەرچاوەیەكی سودانی تائێستا شوێنی هاوژینەكەی سەرۆكی پێشووی نەزانیوە.

جێگای ئاماژەیە وەزیری بەرگری خانەنشین فەریقی یەكەم (عیوەز بن عوف) رۆژی پێنج شەممەی رابردوو 11ی نیسان دوورخستنەوەو دەستگیركردنی بەشیر و دەستپێكردنی ماوەی راگوزەر بۆ دوو ساڵ راگەیاند و بەرپرسیارییەتی كەوتە سەر شانی لیژنەی ئەمنی باڵاو سوپا، لەهەمان كاتدا كۆبوونەوەی پیشەییەكانی سودان، كە نارەزایەتییەكان بەرێوە دەبەن، ئەم كارەیان بە كودەتا ناوبرد.

سەرچاوە: Sputnik news
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا