شارپرێس:
ماسیمیلیانۆ ئه‌لیگێری ڕاهێنه‌ری یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ڕایگه‌یاند، سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه وه‌ك ڕاهێنه‌ری له‌و یانه‌یه بمێنێته‌وه.
له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌لیگێری ڕایگه‌یاند، "به‌ر له دوو ڕۆژ سه‌رۆكی یانه‌ی یۆڤانتۆسم بینی و ڕایگه‌یاند كه ده‌یه‌وێت وه‌ك ڕاهێنه‌ر بمێنمه‌وه".
به‌وته‌ی ئه‌لیگێری، ئێستا كه یانه‌كه‌ی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا كراوه‌ته ده‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی داده‌نیشێت‌و بڕیار له‌ئاینده‌ی ده‌دات.
شه‌وی ڕابردوو له‌سه‌ر ده‌ستی یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام، یۆڤانتۆس له قۆناغی هه‌شی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ماڵئاوایی له‌پاڵه‌وانێتییه‌كه كرد.
ڕ . ج