شارپرێس:
یۆرگن گلۆب-ی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی ڕایگه‌یاند، هه‌موو توانایه‌كیان بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یانه‌ی پۆرتۆ به‌كارده‌هێنن.
یۆرگن گلۆب به‌ر له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پۆرتۆ ڕایگه‌یاند، ته‌ركیز ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و یارییه‌و خولی ئینگلیزی تا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له‌بیر ده‌كه‌ن.
به‌وته‌ی ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی لیڤه‌رپوڵ، ئه‌و یارییه‌ی ئه‌مشه‌و بۆ ئه‌وان یارییه‌كی چاره‌نوسسازه له‌مساڵدا‌و هه‌موو توانایه‌كیان بۆ سه‌ركه‌وتن به‌كارده‌هێنن.
ئه‌مشه‌و له‌قۆناغی 8ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا هه‌ردوو یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ‌و پۆرتۆ ڕوبه‌ڕووی یه‌كده‌بنه‌وه.
ڕ . ج