شارپرێس:
گاری نیڤڵ، ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی هێرشی توندی كرده سه‌ر پۆڵ پۆگبای یاریزانی ئه‌و یانه‌یه.
پاش دۆڕانی مانچسته‌ر یونایتد به‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌قۆناغی 8ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، گاری نیڤڵ ڕایگه‌یاند، "ئاستی پۆگبا له‌و یارییه‌دا هێنده خراپ بوو كه گه‌ڕابوه‌وه هه‌مان ئه‌و ئاسته‌ی به‌ر له دورخستنه‌وه‌ی مۆرینیۆ له‌پۆسته‌ی هه‌یبوو".
به‌وته‌ی گاری نیڤڵ، پۆگبا له‌یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌رشه‌لۆنه زۆر لاواز بوو، ته‌نانه‌ت نه‌یده‌توانی هه‌نگاویش هه‌ڵبێنێت.
پاشه‌كشه‌ی ئاستی پۆگبا له‌كاتێكدایه، له‌ئێستادا ده‌نگۆی په‌یوه‌ندیكردنی ناوبراو به‌یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بڵاوبوه‌ته‌وه.
ڕ . ج