شارپرێس:
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی بڕیاریدا له‌مساڵدا كۆنگره‌ی چواره‌می حزبەکەیان ئه‌نجام بدات‌و ئاماده‌كارییه‌كانیشیان له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامن.
پێگەى فەرمى عەلى باپیر ئەمیرى کۆمەڵى ئیسلامى کوردستان بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی به سه‌رپه‌رشتیعه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چووەو تیایدا پرسی كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و شێواز‌و واده‌ی به‌ستنی كۆنگره‌كه تاوتوێکراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ناوچه‌كه‌و ئه‌گه‌رو پێشهاته‌كان‌و، به له‌به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیی كۆمه‌ڵ، بڕیار درا له‌مساڵدا كۆنگره‌ی چواره‌می حیزبه‌كه گرێ بدرێت.
هاوکات ئەوەش رونکراوەتەوە کە بڕیار درا له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تییدا لیژنه تایبه‌ته‌كان پێكبهێنرێن‌و، پاش ته‌واوبوونی كاره‌كانیش ڕۆژی به‌ستنی كۆنگره‌كه دیاری بكرێت.
س.هـ