گێزەر مادەى ژەهراوى لە سییەکاندا لەناو دەبات

تەندروستی

17/04/2019‌ 951 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

گێزەر وەك هەر میوەیەكی تر چەندین سودی هەیە، بە تایبەت بۆ ئەو كەسانەی چاویان كزەو بۆ ئەوانەشی كە دەیانەوێت پێستیان روون بێتەوە.


سوودی هەیە بۆ پێست: بەهۆی ڤیتامین (A) كە لە گێزەردا بەدی دەكرێت، سوودێكی زۆر دەبەخشێت بە پێست و لەبەرامبەر تیشكی سەرووەنەوشەیی خۆر بەرگری لەپێست دەكات، هەروەها ئەم ڤیتامینە رێگری لە وشكبوونەوەی نینۆك، پێست و قژدەكات و ناهێڵێت پێست چرچ بیت یاخود پەڵەی تیا دروست بێت. 

جەستە پاك دەكاتەوە لە ماددە زیانبەخشەكان: گێزەر بەهۆی ڤیتامین (A) دەتوانێت هاوكاری سیەكانت بكات لە دەركردنی ئەو مادە ژەهراویانەی لە لەشدا كۆدەبنەوە بەهۆی جگەرە كێشان و ژینگەی پیسەوە. هەروەها گوێزەر چەوری زیادەی جگەر لادەبات و ئەو فایبەرانەی كە تێیدایە كۆڵۆن و ریخۆڵەكان پاك دەكەنەوە و سوودیان هەیە بۆ ئەو كەسانەی كێشەی هەرسكردنیان هەیە. 

سوودی بۆ پووك و ددانەكان هەیە: ئەو مینەڕاڵانەی لە گێزەردا بەدی دەكرێت بۆ پاراستنی ددان لە كلۆربوون. گێزەر دەبێتە هۆی زیادبوونی رێژەی لیك لە ناو دەم، كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی بەكتریا كە زیان بە ددانەكانت دەگەیەنن. 

سوودی هەیە بۆ نەخۆشیەكانی دڵ: بەهۆی رێژەی زۆری (carotenoids) گێزەر دەبێتە هۆی كەم بوونەوەی ئەگەری تووشبوون بە جەڵدە، كە ئەمەش لە چەند لێكۆلینەوەیەكی زانكۆی هارڤارد لە ئەمەریكا دەركەوتوە. گێزەر هەروەها دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی رێژەی كۆلێسرتۆل لە خوێندا و سوودی زۆرە بۆ ئەو كەسانەی چەوریان بەرزە. 

سوودی هەیە بۆ چاو: گێزەر دەوڵەمەندە بە (beta-carotene) كە لە جگەردا دەگۆڕدرێت بۆ ڤیتامین (A) كە دواجار لە چاوەكاندا دەبنە ماددەی (rhodopsin) كە ماددەیەكی مۆر باوە و پێویستە بۆ ببینین. 

دژە شێرپەنجەیە: بەهۆی ماددەی (falcarinol) و (alcarindiol) لێكۆلینەوەكان ئەوەیان دەرخستوە كە گێزەر دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك، كۆڵۆن و سیەكان.