شارپرێس:
یانهی لیڤهرپولی ئینگلیزی ئامادهیه هێرشبهره سهنیگالییهكهی، سادیۆ مانێ بداته ریال مهدریدی ئیسپانی و هەردوولاش لە گرێبەستەکە نزیکبوونەوە.
رۆژنامەکانى ئینگلتەرا بڵاویانکردەوە کە لیڤەرپوڵ رازى بووە سادیۆ مانێ بداتە ریاڵ مەدرید تەنیا گرێبەستەکە ماوە کە لەبەر مەرجێکى یانە ئینگلیزیەکە رێکەوتنى کۆتایی دوا کەوتووە.
ئاماژە بەوەشکراوە مەرجەکەى لیڤەرپوڵ پێدانى یاریزانى لاوى یانەى شاهانەیە کە ئەویش ڤینیسیۆس جۆنیۆریە، بەڵام ریاڵ مەدرید بڕیارى کۆتایی نەداوە بۆ قبوڵکردنى ئەو مەرجە.
هەرچەندە ئیدارەى یانەى شاهانە بەو مەرجە رازییە، بەڵام بەهۆى پێداگیرى زێدانەوە بۆ مانەوەى ئەو یاریزانە ئەگەر هەیە گرێبەستەکە سەر نەگرێت.
س.هـ