شارپرێس:
له نزیك ناوچه‌ی پیرانشاری سه‌ر به شاری ئوورمیه ٣ كۆڵبه‌ری كورد به‌هۆی سه‌رما ڕه‌قبوونه‌وه و گیانیان له‌ده‌ست دا.
بە هەواڵێکى رێکخراوى هەنگاو بۆ مافەکانى مرۆڤ، له نزیك ناوچه‌ی پیرانشاری سه‌ر به شاری ئوورمیه ٣ كۆڵبه‌ری كورد به‌هۆی سه‌رما ڕه‌قبوونه‌وه و گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئەو كۆڵبه‌رانە به ناوه‌كانی حسێن شه‌مزازه، سیروان محه‌مه‌د و یوسف ده‌ستووری به‌هۆی سه‌رمای زۆر گیانیان له‌ده‌ست داوه.
هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە کە كۆڵبه‌ریش بریندار بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی پیرانشار كراون.
بەپێى ئامارە نافەرمییەکان تەنیا لەماوەى چوار مانگى رابردوودا نزیکەى ١٠ کۆڵبەر بەهۆى سەرماو هەر وەها بەهۆى تەقەکردنى هێزە ئەمنییەکانى ئیرانەوە گیانیان لەدەستداوەو ژمارەیەکى دیکەش برینداربوون.
س.هـ