ئەلیگری لەیۆڤانتۆس دەمێنێتەوە

وەرزش

18/04/2019‌ 479 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ماكسیملیانۆ ئەلیگریئ راهێنەری یانەی یۆڤانتۆس لەیانەكەی دەمێنێتەوەو بەم نزیكانە گرێبەستەكەی نوێدەكاتەوە.

ماكسیملیانۆ لەمیانی لێدوانێك رایگەیاند، كە دەیەوێت بۆ ساڵی داهاتووش بەردەوام بێت، بۆ ئەوەش قسەی لەگەڵ سەرۆكی یانەكەش كردووە.

لەو بارەشەوە سەرۆكی یانەی یۆڤانتۆس رایگەیاندووە، كە ئەوان خواستیان بۆ مانەوەی ئەلیگری هەیەو نایانەوێت لەیانەكە بڕوات.

ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی سێ‌ شەممە یانەی یۆڤانتۆس لەسەر دەستی یانەی ئایاكس ماڵئاوایی لەخولی یانە پاڵەوانەكان كرد.

هـ ـ ح