شارپرێس:
رۆژنامەی ئاستی ئیسپانی بڵاویكردەوە، كە محەمەد سەلاحی میسریو یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ دەیەوێت لەیانەكەی بڕواتو ئەوەشی بەدەستەی ئیداری یانەكەی وتووە.
رۆژنامەكە بڵاویكردەوە، كە چەند هۆكارێك هەیە بۆ رۆشتنی محەمەد سەلاح لەلیڤەرپوڵ، بەتایبەتی یۆرگن كلۆپی ئەڵمانیو راهێنەری یانەكە، كە نێوان ئەو دوانە لەئێستادا باش نییە.
هەروەها رۆژنامەكە بڵاویكردووەتەوە، كە ئیدارەی یانەی لیڤەرپوڵ بەو بڕیارەی محەمەد سەلاح سەرسام بوونو بەو هۆیەشەوە تائێستا لەو بارەوە هیچ بڕیارێكیان نەداوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، ساڵی رابردوو یانەی ریاڵ مەدرید خواستی بۆ كڕینی محەمەد سەلاح هەبوو، بەڵام یانەی لیڤەرپوڵ ئامادەنەبوو ئەو یاریزانە بفرۆشێت.
هـ ـ ح