دوای دەركردنیان لەخولی یانە پاڵەوانەكان.. پشكەكانی یۆڤانتۆس روو لەدابەزین دەكات

وەرزش

18/04/2019‌ 606 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پشكەكانی یانەی یۆڤانتۆس لەبازاڕەكانی جیهان بەرێوەی 20% دابەزی، دوای ئەوەی لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەركران.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان رۆژی چوار شەممە راستەوخۆ دوای دەركرانی یانەی یۆڤانتۆس لەخولی یانە پاڵەوانەكان بەرێژەی 20.92% دابەزیوەو هەر پشكێكی بە 1.356 یۆرۆ مامەڵەی پێوەكراوە.

رۆژی دوو شەممە یانەی یۆڤانتۆس لەخولی یانە پاڵەوانەكان رووبەڕووی یانەی ئەیاكس بووەو یارییەكەش بەدوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێك لەدژی یانە ئیتالییەكە تەواو بوو.

هەر بەپێی سەرچاوەكان پێش یارییەكە هەر پشكێكی یانەی یۆڤانتۆس بە 1.760 یۆرۆ مامەڵەی پێوەكراوە.

هـ ـ ح

بەپەلە