هاوسەرەكەی حایك ١٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ كڵێسای نۆتردام تەرخاندەكات

هەمەڕەنگ

18/04/2019‌ 1102 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای سووتانی كڵێسای نۆتردام لە پاریس هاوسەری ئەكتەری بەناوبانگ سەلما حایك و خێزانەكەی بڕیاریاندا ٩٠ ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی بۆ نۆژەنكردنەوەی  كڵێساكە ببەخشن .

هەواڵەكان باس لەوە دەكەن كە خێزانی ملیاردێری فەرەنسی فرانسوا هنری بینوڵت بڕیاریانداوە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ نۆژەنكردنەوەی كڵێسای مێژوویی نۆتردام ببەخشن .

ئەو بەڵێنەی ملیاردێر بینوڵت دوای ئەوە دێت كە ئیمانوئێڵ ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنسا هەڵمەتێكی راگەیاند بۆ كۆكردنەوەی كۆمەك بۆ نۆژەنكردنەوە و دووبارە بنیادنانەوەی كڵێسای نۆتردام .

لەهەمان كاتدا دامەزراوەی "du Patrimoine"، كە رێكخراوێكی تایبەتە و كار لەسەر پاراستنی كەلەپووری فەرەنسی دەكات گوتوویەتی بانگەوازێكی نیودەوڵەتی رادەگەیەنێت بۆ نۆژەنكردنەوەی كڵێسای رۆتردام .

هەروەك كۆمەڵەی كەلەپووری فەرەنسی كە بارەگاكەی لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكایە رایگەیاندووە سندووقێك دادەنێت بۆ نۆژەنكردنەوەی كڵێساكە ، ئەوە لەكاتێكدا لە پێگەكانی كۆمەكی دەستەجەمعی  بەشێوەیەكی كرداری دەست بە كۆكردنەوەی كۆمەكەكان كراوە وەك "GoFundMe" و"Just Giving".

دەبێت بوترێت بینۆڵتی هاوسەری سەلما حایك سەرۆكی جێبەجێكاری گرووپی "Kering"ی نێودەوڵەتییە كە خاوەنی چەند ماركەیەكی بازرگانییە وەك "غوچی " و " و"Yves Saint Laurent"،، هەروەك سەرۆكایەتی كۆمپانیایەكی فەرەنسی دەكات بەناوی "Groupe Artemis" .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی