بەرهەمی ئەمریكا نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمدەكاتەوە

جیهان

18/04/2019‌ 645 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان زیاتر نزمبووەوە، ئەوەش بەهۆی زۆربوونی بەرهەمی ئەمریكا.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی هەر بەرمیلێكی بە 71.62 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، لەكاتێكدا رۆژانی رابردوو نرخەكەی گەیشتبووە 72.27 دۆلار.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 29 سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 63.76 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

چەند رۆژێكە بەرهەمی ئەمریكاو چەند وڵاتێكی تر زیاد بووە،  ئەوەش كاریگەری لەسەر بازاڕی نەوت داناوەو ئەگەر هەیە نرخەكەی زیاتریش دابەزێت.

هـ ـ ح