شارپرێس:
ئەحمەد كانی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: ئیستحقاقی پارتی، كە 45 كورسی هێناوە زۆر لەوە زیاترە، بەڵام بەڕادەیەكی زۆر پارتی نەرمی نواندووە، زیاد لەئیستحقاقی خۆیان دراوەتە دوو لایەنەكەی تر (گۆڕان و یەكێتی)".
ئەحمەد كانی دەشڵێت: بەڵام هەندێك لایەن، كە ئێستا بە بیانوون بۆ ئەوەی حكومەت پێكنەیەت ئەگەر بیانووی ئەوانە نەبوایە دەبوو تا ئێستا حكومەت پێكبهاتایە وادیارە لەبەر حەساسیەتی نێوان خۆیان دەبینین یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەرەرای سەرۆكی پەرلەمان داوای جێگری سەرۆكی هەرێم دەكات لەبەرانبەردا بزوتنەوەی گۆڕان جێگری سەرۆكی هەرێمی هەڵبژاردووە داواكاری ئەوان ئەوەیە سەرۆكی هەرێم تەنها یەك جێگری هەبێت، لەحاڵەتی وادا، كە یەكێتی بێت لەگەڵ پارتی ڕێك بكەوێت حەتمەن بزووتنەوەی گۆڕانیش ئاراستەی داواكاریەكەی دەگۆڕێت، بۆیە هۆكارەكە پارتی دیموكراتی كوردستان نیە كەپێكهێنانی حكومەت دواكەتووە.
ئەو بەرپرسەی پارتی، كە قسەی بۆ دەنگی ئەمریكا كردووە، روونكردووەتەوە، "برادەرانی یەكێتی داوای جێگری سەرۆكی هەرێم دەكەن لەولاشەوە برادەرانی گۆڕان داوای جێگری سەرۆكی حكومەت دەكەن".
هەروەها ئاماژە بەوەش دەكات لە ئێستادا پارتی هەوڵی نێوانگیری لەنێوان گۆڕان و یەكێتی دەدا بۆ نەهێشتنی ڕكابەری و حەساسیەتی نێوانیان."، باس لە ڕای فەرمی پارتی دەكات لەسەر داواكاری گۆڕان و یەكێتی بۆ زیادكردنی جێگرێك بۆ سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت.
هـ ـ ح