بەپێی پرۆژیەكی هاوبەشی ئەمەریكی بەریتانی ئەڵمانی هێزەكانی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگە نامێنن

کوردستان

18/04/2019‌ 5721 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
سەرچاوەیەك لەناو وەزارەتی پیشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكردووە، بەپێی پرۆژەیەكی هاوپەیمانان، كە لە ٣٥ خاڵ پێكهاتووە هەردوو یەكەی ٧٠ و ٨٠ ی هێزەكانی پێشمەرگە نامێنن .

زیاتر لەساڵێكە وەزارەتی پێشمەرگە بەهاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی ئەمەریكا و بەریتانیا و ئەڵمانیا خەریكی جێبەجێكردنی پرۆژەیەكە بۆ چاكسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە، كە خۆی لە ٣٥ خاڵ دەبینێتەوە ، كە بەپێی ئەو سەرچاوەیە جەند خاڵێكیش لەپرۆژەكە جێبەجێكراوە .

سەبارەت بەجێبەجێكردنی تەواوی پرۆژەكە لیوا بابەكر فەقێ ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن و رۆشنبیری وەزارەتی پیشمەرگە رایگەیاندووە، تائێستا پێنج خاڵ لە پرۆژەكە جێبەجێكراون ، ١٢ خاڵی تری پرۆژەكە لە قۆناغی جێبەجێكردندایە، كە پەیوەستە بە دووبارە رێكخستنەوەی موچە و میتۆدی راهێنانی هێزەكانی پێشمەرگە .

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە پرۆژەكە سەرجەم بوارەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دەگرێتەوە لەوانەش دووبارە ڕێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەتایبەت بەپێی پرۆژەكە هەردوو یەكەی ٧٠ و ٨٠ وەك دوو هێز لەدەرەوەی وەزارەت نامێنننەوە ، بەڵكو دەبن بەهێزی نیزامی ، بەڵكو وەكو هیزێكی نیشتیمانی ڕێكدەخرێنەوە ، ئەوە جگە لەوەی پرۆژەكە یاسای پێشمەرگەو خانەنشینی و مافەكانی تریشی لەخۆگرتووە.

لەهەمان كاتدا لیوا قارەمان شێخ كەمال یاریدەدەری سوپاسالاری پێشمەرگە رایگەیاندووە، جێبەجێكردنی بەشێك لە پرۆژە ٣٥ خاڵییەكە پێویستی بە ٣ بۆ ٥ ساڵ هەیە 0، باسی لەوەش كردووە لەهەمووی گرنگتر ئەوەیە، كە هاوپەیمانان لێبڕاوانە كار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە دەكەن .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی