هەرگیز هەستت بە بوونی "هەستی شەشەم" كردووە؟

تەندروستی

18/04/2019‌ 2394 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێنج هەستەكە بەشێكی بنەرەتی ژیانی ئێمەن و ناتوانین دەستبەرداریان ببین ، بەڵام بەشێكی زۆری خەڵك باسی بوونی هەستی شەسەم دەكەن ، بەڵام ئایا بەراستی شتێك هەیە ناوی هەستی شەشەم بێت ؟

شارەزایان دەڵێن بەڵێ هەستی شەشەم لە جەستەی هەمووماندا هەیە و ناوی "هەستی ناوەكییە" ، بەجۆریك ئەوەی لەناو جەستەماندا روودەدات ئاگادارمان دەكاتەوە و گوزارشت لە هەستەكان دەكات ، وەك برسییەتی یان تینوویەتییان ماندوویەتی  .

دەكرێت هەستی ناوەكی هەندێ حالەتی وەك ئازار و ماندوویەتی و پلەی گەرمیش بگرێتەوە ، یان هەر هەستێكی ناوەكی تریش .

ئایا هەموو كەس ئەو هەستە ناوەكییەی هەیە ؟
هەروەكو چۆن هەندی كەس هەستی بینینیان یان بیستنیان لەگەڵ خەڵكی تر جیاوازە ئاواش هەستی ناوەكی لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی تر جیاوازە .

هەر بۆ نموونە زانایان دەڵێن خراپی هەستی ناوەكی رەنگە بەڵگە بێت لەسەر هەندێ شلەژانی هۆشمەندی (عەقڵیی).

چۆن دەكرێت هەستی ناوەكیمان باش بكەین ؟
پیش هەموو شتێك دەبێت تۆ بزانیت كە ئایا هەستی ناوەكیت كار دەكات یان نا ، هەر بۆ نموونە ئایا هەست بە لێدانەكانی دڵت دەكەیت ، یان هەست دەكەیت كە پێویستە بچیتە سەر ئاو  ، یاخود  هەست بە ڕاددەی هەناسە تەنگیت دەكەی  یان دەزانیت برسیتە یان شەكەتی ؟

بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانە بەشێوەیەكی باش ، زانایان پییان وایە دەكرێت هەستی ناوەكی باش بكرێت ، بۆ ئەوەش  پێویستت بەوە دەبێت تەركیزت لەسەر بەشێكی دیاریكراوی جەستەت بێت.

هەر سەبارەت بەو بابەتە لێكۆڵینەوەیەك لەساڵی ٢٠١٧ لە گۆڤاری "Front Hum Neurosci"، بڵاوكراوەتەوە دەڵێت دەكرێت وردی هەستی ناوەكی لەڕێگای بەكارهێنانی تەكنیكیكەوە كە پێیدەگوترێت " سكانكردنی جەستە" باش بكرێت ، ئەویش راهێنانێكی زۆر وردە و هەستەكانی ناو جەستە لەسەر هەموو حاڵەتەكانی لەشی مرۆڤ  باش دەكات.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی