لۆك ئۆیڵ بە بەهای ٨ ملیار دۆلار وەبەرهێنان لەكوردستان‌و بەسرە دەكات

عیراق

18/04/2019‌ 1150 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەحید ئەلكبیرۆڤ سەرۆكی كۆمپانیای نەوتی " لۆك ئۆیڵ" ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆكی روسیای ئاگاداركردووەتەوە لەوەی كۆمپانیاكەیان ساڵی ڕابردووی بەسەركەوتوویی تێپەراندووە،  بەوەی توانیویەتی سەقامگیری لەبەرهەمهێنانی نەوتدا بەدی بهێنیت .

ئەلكبیرۆڤ لەكاتی رانواندنی ئەنجامەكانی كاری "لۆك ئۆیڵ" لەساڵی ٢٠١٨ بۆ ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆكی روسیا رایگەیاندووە، كۆمپانیاكەمان ساڵانە بە بەهای ٨ ملیار دۆلار وەبەرهێنان دەكات ، ئەوەش دەستەبەری گەشەی یەدەگەكانمان لە نەوتی خاو بۆ دەكات.

سەبارەت بە چالاكییە دەرەكییەكانی كۆمپانیاكە ئەلكبیرۆڤ رایگەیاندووە، لۆك ئۆیڵ لە ٣٢ دەوڵەت چالاكی هەیە ، لەوانە پرۆژەیەك لە رۆژئاوای ئەفریقیا كە لە قوڵایی٠ ٢٠٠ بۆ ٢٥٠٠٠  مەتر  نەوت لە زەوی دەردەهێنێت ".

لۆك ئۆیڵ كۆمپانیایەكی نەوتی روسییە  ، بارەگای سەرەكی لە مۆسكۆیە ، چەند پرۆژەیەكی لە هەرێمی كوردستان هەیە ، ئەوە سەرباری ئەوەی بەشدارە لە پەرەپێدانی كێڵگەی "قوڕنە ٢ " كە بە یەكێك لە گەورەترین كێڵگە نەوتییەكانی جیهان .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی