مەلا بەختیار هۆشداری لەروودانی شەڕێكی تر لەناوچەكە دەدات

کوردستان

18/04/2019‌ 6044 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی هۆشداری لەروودانی شەڕێكی تر لەناوچەكەدا.

لەمیانی وتارێك، مەلا بەختیار كە لەدەستپێكی فیتسڤاڵی گەلاوێژ پێشكەشی كرد رایگەیاند، گۆرانكاری گەورە لەناوچەكە روودەدات، پێویستە كورد بۆ گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە خۆی ئامادە بكات‌و یەكگرتوو بێت.

بەرپرسەكەی یەكێتی راشیگەیاند، تارمایی شەڕێكی دیكە لەناوچەكە سەرەتاتكێمان لەگەڵدا دەكات، كە ئەویش شەڕی دوو جەمسەری شیعە و سوننەیە، كە ئێستا بەرانبەر یەكتری وەستاون ناكۆكیەكاینان لەتەقینەوەدایە.

مەلا بەختیار باسی لەوەش كرد، كە مەترسییەكان زۆرن لەعێراق و كوردستانیش بەتایبەتی مەترسی گەندەڵی، كە بەپێی زانیاری و ئامارەكان لەعێراق 800 ملیار دۆلار گەندەڵی هەیەو لەكوردستانیش تەنیا لەساڵی پاردا 800 ملیۆن دۆلار گەندەڵی هەبووە.

هـ ـ ح

بەپەلە