ترسی لەهاتنەوەی حیزبی دەعوە هەیە
پارتی هۆشداری لەهەوڵی دوورخستنەوەی عادل عەبدولمەهدی دەدات

عیراق

18/04/2019‌ 2334 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی هۆشداریدا بەحیزبی دەعوەی ئیسلامی  بەوەی بیانەوێت بەشێواوازێكی نوێ بێنەوە سەر شانۆی رووداوەكان‌و هەوڵی هاتنە پێشوە بدەن .

هۆشیار زێباری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: حیزبی دەعوەی ئیسلامی دەیەوێت لەڕێگای لەكارخستنی عادل عەبدول مەهدییەوە دووبارە بێتەوە بۆ سەر شانۆی سیاسی وڵات.

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی پارتی ئەوەشی نووسیوە، كە بەهۆی ئەوەی ئەو شكستە گەورەیەی لەساڵی ٢٠١٤وە تووشی وڵاتیان كرد ، دەنگدەرانی عێراق لەساڵی ٢٠١٨ سزایاندان.

هەروەها نووسیویەتی: دەبێت ئەوانە رابگیرێن لەبەر ئەوەی هیچی تازەیان نییە پێشكەشی بكەن، ئەوەش وەك هۆشدارییەك بەو حیزبە.

ماوەیەكە هەوڵ هەیە بۆ ئەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران لەپۆستەكەی دووربخرێتەوەو حیزبی دەعوەش سەرپەرشتی ئەو هەوڵە دەكات، كە ئەوەش كاردانەوەی دروست كردووە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە