"جنجل" خانە شێرپەنجەییەكانی جگەرو ڕیخۆلە لەناو دەبات

تەندروستی

18/04/2019‌ 1605 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زاناكان  بۆیان دەركەوتووە، كە گیای جنجل ماددەیەكی تێدایە خانە شێرپەنجەییەكانی جگەر و ڕیخۆڵەكان لەناو دەبات ، ئەو دۆزینەوەیەش ئومێدی چارەسەركردنی ئەو دوو جۆرەی شێرپەنجەی پەیدا كردووە .

ماوەیەك بوو زاناكان لێكۆڵینەوەیان لەسەر ماددەی Xanthohumol"  دەكرد كە لە گیای جنجل "گیا دینار "دا هەیە .

بەگوێرەی گۆڤاری "International Journal of Molecular Sciences" ،  زاناكانی زانكۆی ویلایەتی ئۆریگۆن توانیویانە دوو ماددەی سەرەكی كە دیهیدرۆكسانتۆهومۆڵ  و  هیدرۆكسانتۆهومۆڵ (DXN وTXN) لە گیای جنجل دەربهێنن .

هەروەك ئەنجامی تاقیكردنەوەكان ئەوەی دەرخستووە كە خواردنی ئەو دوو ماددەیە لەڕێگای دەمەوە یارمەتی ئەوەیان دەدات لەناو جگەر و ڕیخۆڵەكان كەڵەكە ببن بێئەوەی بەش بەش ببن و جەستە  بۆ بەشەكانی تر سودیان لێوەربگرێت ، زاناكان دەڵێن ئەوەش وادەكات خانە شێرپەنجەییەكان هێواش ببنەوە و  دوو جۆر شێرپەنجەش كە شێرپەنجەی جگەر و كۆڵۆنە لەناو ببات .

وەرگێران:  ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی