قوباد تاڵەبانی: هیچ لایەك بەتەنیا ناتوانێت حكومڕانی هەرێم بكات

کوردستان

18/04/2019‌ 795 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كە ئەنجامی هەڵبژاردن ئەوەی پێوتوون، هیچ لایەك بەتەنیا ناتوانێت حكومڕانی هەرێمی كوردستان بكات.

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند، شەش مانگەو نیوە هەڵبژاردن ئەنجامدراوە، بەڵام حكومەت پێكنەهاتووە، كە رەخنەی زۆریش دەگیرێت لەو بارەوە، بەڵام بەهۆی هیچ لایەنێك بەتەنیا ناتوانێت حكومەت پێكبهێنرێت، حكومەت پێكنەهاتووە.

قسەكانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەمیانی وتارێكی بوو، كە لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ پێشكەشیكردو ئەوەشی راگەیاند، بۆ پێكهێنانی حكومەتیش هەندێك وردەكاری هەن شایەنی هەڵوێستە لەسەر كردنن.

هەروەها رایگەیاند، بەمدواییە دۆخی سیاسی ئێمە روبەڕووی دوو راستی بوویەوە، یەكێكیان ئەنجامەكان و دووەمیشیان پێگەو كاریگەری و تایبەمەندی هێزە براوەكانە، ئەوەش هیچ بەسفركردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن نایبەت، بەڵكو بەپێچەوانەوە بەشی زۆری ئاڵۆزییەكانی دروستكردنی ئەم كابینەیە پەیوەندی بەتەرجەمەكردنی بەركەوتەكانی هەڵبژاردنەوە هەیە.

جێگری سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەوەش كرد، كە پێویستە بنەمای‌ بەهێز بۆ پێكهێنانی‌ كابینەی‌ داهاتووی‌ حكومەتی‌ هەرێم دابڕێژین، چونكە هەرێمی‌ كوردستان لەزۆر بواردا پێشەنگ بووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نابێت دەرفەتی‌ دانوستان لەگەڵ كابینەكەی‌ عادل عەبدولمەهدی لەدەستبدەین.

هـ ـ ح

بەپەلە