شارپرێس: وه‌رگێرانى : لوقمان حاجى
قادر
پەرلەمانتارێکى دەوڵەتى یاسا وەڵامى هۆشیار زێبارى دەداتەوەو رایدەگەیەنێت ئەو دەبوایە لەسەر "گەندەڵی"ییەکانى بداریەتە دەستەى دەستپاکى.
ئه‌مڕۆ 5 شه‌ممه خه‌له‌ف عه‌بدولسه‌مه‌د وا وه‌سفى هۆشيار زيبارى وه‌زيرى دارايى پيشووى كرد كه
كه‌سێكى شكستخواردووى ناپاكه و قسه‌كانيشى سه‌باره‌ت به خستنى حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى
هيچ گرنگييه‌كى نييه.
خه‌له‌ف عه‌بدولسه‌مه‌د په‌رله‌مانتارى لیستى ده‌وڵه‌تى ياسا بە "ختوه پرێس"ى راگەیاندوە"ئه‌وه‌ى هۆشيار زێبارى باسى كردووه هيچ گرنگييه‌كى نييه، ئه‌و كه‌سێكه
ده‌بوو ڕه‌وانه‌ى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى كرابايه، به تايبه‌تيش دواى ئه‌وه‌ى لێپێچينه‌وه‌ى
په‌رله‌مانى لێكرا و قسه‌كانى جێى باوه‌ڕى په‌رله‌مان نه‌بوون".
ئاماژەى بەوەشکردوە، لێدوانه‌كه‌ى هۆشيار
زێبارى شكستخواردووه و جێگه‌ى قبوڵكردن نييه، ده‌بێت ئه‌و بدرێته ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى، جەختیش دەکاتەوە هه‌ر لێدوانێك له كه‌سێكى گه‌نده‌ڵه‌وه ده‌رچێت و لێپێچينه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت
و داواكراوى ده‌زگا ئه‌منييه‌كان بێت، هيچ گرنگييه‌كى نييە.
پەلەمانتارەکەى دەوڵەتى یاسا باس لەوەش دەکات ئەوان له حزبى ده‌عوه و
هاوبه‌ندى ده‌وڵه‌تى ياسا هه‌ڵوێستیان پشتيوانيكردنه له حكومه‌ته‌كه‌ى ئێستا و
تێشيدا به‌شدارن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شن به‌رده‌وام بێت و به‌هێزتر بێت.
پێشتر هۆشيار زێبارى له واڵى تايبه‌تى خۆى له
تويته‌ر رایگەیاندبوو، حزبى ده‌عوه به هاوكارى سه‌رۆكى ڕه‌ووتى
حيكمه، پلانداده‌ڕێژێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌رته‌ختى فه‌رمانڕه‌وايكردنى عێراق و گۆڕه‌پانى
سياسى و بڕيارسازى بۆ ئەوەى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زيران
لاده‌ن و له‌كارى بخه‌ن.
س.هـ