ژمارەى رزگارکردنى رفێنراوانى ئێزیدیەکان گەیشتە ٣٤١٠ کەس

کوردستان

18/04/2019‌ 1156 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەرى نوسینگەى رزگارکردنى رفێنراوانى ئێزیدى رایگەیاند، تائێستا چارەنوسى ژمارەیەکى زۆر لە رفێنراوە ئێزدییەکان دیار نین و نەدۆزراونەتەوە.

 

حسێن قائیدى بەرێوەبەرى نوسینگەى رزگارکردنى رفێنراوانى ئێزیدیى لە کۆنفڕانسێکدا رایگەیاند، ساڵى ٢٠١٤ چەکدارانى داعش شەش هەزارو ٤١٧ کەسیان رفاندوەو لەو ژمارەیەش تائێستا تەنیا سێ هەزارو ٤٠١ کەس رزگار کراون.

 

ئاماژەى بەوەشکرد، ژمارەیەکى زۆر لە رفێنراوەکان چارەنوسیان نادیارەو تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەیانەوە نییە.

 

قائیدى، باسى لەوەشکرد، ئەو قەرەبووکردنەوەیەى حکومەت دەیداتە رزگاربووەکان زۆر کەمەو ساڕێژى برینەکانیان ناکات، بۆیە داواى هاوکارى زیاترى لە حکومەتى هەرێم کرد.

س.هـ