شارپرێس:
بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزە زانى هەرێمى کوردستان سبەی هەینى ئاسمانى هەرێم هەورو ساماڵ دەبێت.
بەرێوەبەرایەتى کەشناسی هەرێم ڕایگەیاندووە سبەی هەینی لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان لەکاتەکانی بەیانیدا ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لەدوای نیوەڕۆ بۆ نیمچە ھەور دەگۆڕێت، پاشان بۆ ھەوری تەواو دەگۆڕێت لە زۆربەی ناوچەکانیش بارانبارین ھەیە.
بەپێى پێشبینیەکان لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٢٠ و نزمترین ١٢ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٢٠ بە ١١ و دهۆک ١٨ بە ١٢ و کەرکوک ٢٢ بە ١٦ پلە دەبێت.
س.هـ