شارپرێس:
کاتەکانى بەرێوەچوونى یارییەکانى قۆناغى پێش کۆتایى خولى چامپیۆنز لیگ دیاریکران و یەکەم یاریش لە ٣٠ى ئەم مانگەوە دەست پێدەکات.
یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپا ئاشکراى کرد یەکەم یارى قۆناغى پێش کۆتایی لەنێوان تۆتنهام و ئەیاکس لە 30ی ئەم مانگە بەرێوە دەچێت و و یاریی گەرانەوەش لە هەشتی مانگى داهاتوو دەکرێت.
هەروەها یەکەم یاریی نێوان بەرشەلۆنەو لیڤەرپوڵ لە یەکى ئایارى داهاتوو لە یاریگاى کامپ نۆ بەرێوە دەچێت و یاریی گەڕانەوەش لە 7ی مانگی داهاتوو دەبێت.
یارى کۆتایى خولەکەش لە ١/٦/٢٠١٩ لە یاریگاى واندا میترۆپۆلیتانۆى تایبەت بە یانەى ئەتلەتیکۆ مەدریدى ئیسپانى بەڕێوەدەچێت.
لە هەفتەى رابردوو هەرەیەکە لە یانەکانى بەرشەلۆنەو لیڤەر پوڵ و تۆتنهام و ئەیاکس ئەمستردام سەرکەوتنیان بۆ قۆناغى پێش کۆتایى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا بەدەستهێنا.
س.هـ