شارپرێس:
سەرکردەیەکی رەوتی حیکمە وەڵامى قسەکانى هۆشیار زێباری دایەوەو رایگەیاندوە، زێبارى بەرلەوەى کابینەى سەرۆک وەزیران تۆمەتبار بکات باشترە نەوت رادەست بکەن.
سەڵاح عەرباوی، سەرکردەی لە رەوتی حیکمە بەسەرۆکایەتى عەممار حەکیم لە توێتێکدا لە وەڵامى هۆشیار زێباریدا نوسیویەتی" بەر لەوەی خۆتان بكەن بە پارێزەری حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی ڕێككەوتنەكەتان لەگەڵی جێبەجێ بكەن کە تائێستا نەوتان رادەست نەکردوە".
عەرباوى ئاماژەی بەوەشداوە، داهاتی رۆژانەی هەناردەكردنی 250 هەزار بەرمیل بخەنە خەزنەی دەوڵەت نەك گیرفانی حزبەكان.
پێشتریش خه‌له‌ف عه‌بدولسه‌مه‌د په‌رله‌مانتارى لیستى ده‌وڵه‌تى ياسا لە وەڵامى زێباریدا راگەیاندبوو"ئه‌وه‌ى هۆشيار زێبارى باسى كردووه هيچ گرنگييه‌كى نييه، ئه‌و كه‌سێكه ده‌بوو ڕه‌وانه‌ى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى كرابايه، به تايبه‌تيش دواى ئه‌وه‌ى لێپێچينه‌وه‌ى په‌رله‌مانى لێكرا و قسه‌كانى جێى باوه‌ڕى په‌رله‌مان نه‌بوون".
ئاماژەى بەوەشکردوە، لێدوانه‌كه‌ى هۆشيار زێبارى شكستخواردووه و جێگه‌ى قبوڵكردن نييه، ده‌بێت ئه‌و بدرێته ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى، جەختیش دەکاتەوە هه‌ر لێدوانێك له كه‌سێكى گه‌نده‌ڵه‌وه ده‌رچێت و لێپێچينه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت و داواكراوى ده‌زگا ئه‌منييه‌كان بێت، هيچ گرنگييه‌كى نييە.
هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و وەزیری پێشوی دارایی عێراق لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، حیزبی دەعوەی ئیسلامی دەیەوێت لەڕێگای لەكارخستنی عادل عەبدول مەهدییەوە دووبارە بێتەوە بۆ سەر شانۆی سیاسی وڵات.
ئەوەشى نووسیویەتی: دەبێت ئەوانە رابگیرێن لەبەر ئەوەی هیچی تازەیان نییە پێشكەشی بكەن، ئەوەش وەك هۆشدارییەك بەو حیزبە.
س.هـ