شارپرێس:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێ، بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی سێ یاریی ئه‌لیكترۆنی له‌عێراق هیچ پابه‌ندكردنێكی حكومه‌ت تێدانییه بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه.
دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق به‌كارهێنانی سێ یاریی ئه‌لیكترۆنی و له‌نێویاندا پۆبجی قه‌ده‌غه‌كرد، به‌ڵام به‌گوێره‌ی وته‌ی یه‌حیا محه‌مه‌دی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی عێراق، بڕیاره‌كه پابه‌ندكردنی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی تیادا نییه كه حكومه‌ته.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی یاسایی ده‌شڵێ:"پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌وباره‌یه‌وه بڕیار بدات، چونكه ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه، ته‌نیا دیدی په‌رله‌مانه بۆ ئه‌و بابه‌ته، بۆیه جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌ت".
یاریی پۆبجی (PlayerUnknown's Battlegrounds) كه دروستكراوی كۆمپانیای بلوهۆڵ-ی كۆریای باشووره، له‌دوای ده‌رچوونیه‌وه له‌ساڵی 2017 تا ئێستا زیاتر له 360 ملیۆن جار یارییه‌كه دابه‌زێندراوه.
ڕ . ج