شارپرێس:
ڕۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا چه‌ند وێنه‌یه‌كی نه‌بیندراوی یارییه‌كه‌ی نێوان مانچسته‌ر یونایتد و به‌رشه‌لۆنه‌یان بڵاوكرده‌وه، كه وه‌ك ده‌ڵێن، ئه‌و ساته‌وه‌ختانه‌ی وێنه‌یان گیراوه به‌شێك له‌هۆكاری دۆڕاندنی مانچسته‌ر یونایتد.
به‌گوێره‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌ك سۆڵشایه‌ر، ڕاهێنه‌ری مانچسته‌ر یونایتد له‌كاتی یاریی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌رشه‌لۆنه له‌سه‌ر كاغه‌زێك پلانی یاریكردنی یانه‌كه‌ی بۆ 4-4-2 گۆڕیوه‌و كاغه‌زه‌كه‌ی داوه‌ته ماركۆس ڕاشفۆردی یاریزانی یانه‌كه‌ی.
له‌كاتی پێكدادانێكی ڕاشفۆرد و جێرارد پیكێ، كاغه‌زه‌كه له‌نێو یاریگه‌و له‌نزیك تێرشتیگن ده‌كه‌وێت‌و ئه‌و گۆڵپارێزه به‌توانایه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ش پلانه‌كه‌ی یانه‌ی به‌رامبه‌ری بۆ ئاشكراده‌بێت.
ر . ج