شارپرێس:
وه‌زیری دادی ئه‌مریكا ده‌ڵێ، له‌لێكۆڵینه‌وه‌كانی ڕۆبه‌رت موله‌ر-دا هیچ جۆره ئاماژه‌یه‌ك به تۆمه‌تباربوونی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ده‌ستوه‌ردانی ڕوسیا له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا نیه.
بیل بار، وه‌زیری دادی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له‌كۆتاییهاتنی ڕاپۆرتی لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕۆبه‌رت موله‌ر كرد، كه تایبه‌ت بوو به‌ده‌ستوه‌ردانی ڕوسیا له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بۆ ساڵی 2016.
وه‌زیری دادی ئه‌مریكا وتی، هیچ جۆره ئاماژه‌یه‌ك له‌نێو لێكۆڵینه‌وه‌كاندا بۆ تێوه‌گلانی تره‌مپ له‌ده‌ستوه‌ردانی ڕوسیا له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بوونی نییه.
ماوه‌ی دوو ساڵه ڕۆبه‌رت موله‌ر لێكۆڵینه‌وه له تۆمه‌ته‌كانی هه‌بونی په‌یوه‌ندی له‌نێوان ڕوسیا‌و تیمی بانگه‌شه‌ی دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات، پێشتریش ڕۆژنامه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه، تره‌مپ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م لێكۆڵینه‌وه‌كانی موله‌ر داده‌نێت.
چاوه‌ڕێده‌كرێت له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ته‌واوی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ڕۆبه‌رت موله‌ر بۆ ڕایگشتی ئاشكرابكرێت.
ڕ . ج