شارپرێس:
پاش كرانه ده‌ره‌وه‌ی یانه‌ی یۆڤانتۆس له‌سه‌ر ده‌ستی یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام له‌قۆناغی 8ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، پشكه‌كانی ئه‌و یانه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا، به‌هۆی كرانه ده‌ره‌وه‌ی یۆڤانتۆس له‌خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، به‌های پشكه‌كانی ئه‌و یانه‌یه به‌ڕێژه‌ی 24% دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی.
یانه‌ی یۆڤانتۆس به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ یه‌كێك بوو له‌پاڵێوراوان بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه، به‌كرانه ده‌ره‌وه‌ی بێبه‌شبوو له به‌ده‌ستهێنانی نزیكه‌ی 40 ملیۆن یۆرۆی پاره‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگ.
ڕ . ج