شارپرێس:
كچی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێشنیازێكی باوكی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی ڕه‌تده‌كاته‌وه.
ئیڤانكا تره‌مپ، كچی دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن باوكیه‌وه پێشنیازی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی بۆده‌كرێت، ئیڤانكا وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ی ڕه‌تكردوه‌ته‌وه.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ ڕایگه‌یاند، ئیڤانكای كچی له‌بواری ژماره‌دا لێهاتووه، بۆیه ده‌یه‌وێت پۆستی سه‌رۆكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ربگرێت.
ئیڤانكا له‌گه‌ڵ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پێشنیازه‌كه‌ی باوكی، نیازی خۆی نیشانداوه بۆ به‌رده‌وامیدان به‌كاركردنی له‌نێو كۆشكی سپی ئه‌مریكا.
ڕ . ج