شارپرێس: حلمى ره‌سول ره‌زا
توێژینه‌وه‌یه‌كى ئاشكرایكردووه، به‌هۆى فشاره‌كانى هه‌ریه‌ك له چین و هیند له پێناو خستنه‌وه‌ى وه‌چه‌ى ره‌گه‌زى نێر، نه‌شته‌رگه‌رى له باربردن بۆ دیاركردنى ره‌گه‌ز په‌ره‌ی سه‌ندووه.
ماڵپه‌ڕی ده‌یلی مه‌یل به‌پشت به‌ستن به توێژینه‌وه‌یه‌ك بڵاویكرده‌وه، له ئێستادا 23.1 ملیۆن منداڵ له ره‌گه‌زى مێ له جیهاندا له سكی دایكیاندا له‌باربراون.
ئه‌نجامه‌كانى توێژنه‌وه‌كه ده‌رى ده‌خه‌ن، له هیندستان نزیكه‌ى 10.6 ملیۆن منداڵ و له چین 11.9 ملیۆن منداڵ له‌سكی دایكیاندا له‌باربراون.
ئه‌ندامانى تیمى توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێن، سه‌ره‌ڕای فشاره‌كان بۆ سیاسه‌تی خستنه‌وه‌ی یه‌ك منداڵ له چینن ئاره‌زوی دایكك و باوكیان بۆ منداڵی ره‌گه‌زی نێر كێشه‌كه‌ى دوو هێنده‌كردوه.
توێژینه‌وه‌كه، ماوه‌ى پێنج ساڵى خایاندوه و زانیارى له‌سه‌ر 202 وڵات وه‌رگرتوه، له نێویاندا 10 وڵات كه ره‌گه‌زى نێریان پێ باشتر بوه له مێ له قۆناغێكى مێژوویدا.
توێژنه‌وه‌كه ئاشكرایكردوه، له ئه‌نجامى ویستى ره‌گه‌زى نێر له وه‌چه خستنه‌وه‌دا له هه‌ندێك ناوچه‌ى جیهان، واىكردوه رێژه‌ى ره‌گه‌زیى جیهانى بگاته له 118% له به‌رژه‌وه‌ندى ره‌گه‌زى نێر، به‌ماناى ئه‌وه‌ى له هه‌ر 200 حاڵه‌تى له دایك بووندا 105 یان ره‌گه‌زى نێرن.
تا ئێستاش حه‌زى دایك و باوك بۆ ره‌گه‌زى نێر به نهێنى لاى زانایان ماوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى توێژنه‌وه نوێیه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، تواناى ره‌گه‌زى مێ بۆ ژیان له نێر زیاتره، به شێوه‌یه‌ك ژن له زۆربه‌ى وڵاتان ته‌مه‌نیان درێژه. له هه‌ر پیاوێكى ته‌مه‌ن 100 ساڵ، چوار ژن ته‌مه‌نیان ده‌گاته 100 ساڵ.
دارین بریكر، زاناى كه‌نه‌دى له‌باره‌ى ئه‌نجامى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر بێت و تاكه به‌شێك له دانیشتوان ئه‌وانه‌ى تواناى خستنه‌وه‌ى مناڵیان هه‌یه له‌و ژنانه‌ى له خوار ته‌مه‌ن 45 ساڵه‌وه‌ن، ئه‌وا كۆمه‌ڵێكى ته‌واو له‌وان له‌ناوبراون، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریه‌كى روونى له‌سه‌ر زیاد بوونى دانیشتوان هه‌یه.