شارپرێس:
ڕێبوار كه‌ریم، ئه‌ندامی په‌رله‌مانتاری عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌غداد ده‌ینێرێت بۆ هه‌رێم نه‌ك به‌شی موچه به‌ڵكو به‌شی دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وته‌كانیان ده‌كات به‌زیاده‌وه.
رێبوار كه‌ریم، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه، "پاش په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كه وه‌زاره‌تی داراییه، بۆمان ده‌ركه‌وت كه موچه‌ی مانگه‌كانی(2،1 هه‌روه‌ها 3) نێردراوه بۆ هه‌رێم به‌ڵام ئێستا هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی دابه‌ش كردنی موچه‌ی مانگی یه‌كه، كه‌واته كوا موچه‌ی مانگه‌كانی یه‌ك و دوو؟ بۆیه ئه‌و بابه‌ته به‌و جۆره نیه ته‌نها به‌شه بودجه‌ی مانگی چوار نه‌گه‌یشتووه، له‌كاتێكدا هه‌رێم هێشتا موچه‌ی مانگی یه‌كی نه‌داوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "ئێستا سه‌رقاڵی به‌دواداچونین بۆ ئه‌و پاره‌یه ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك زانیاریمان به‌ده‌ست بگات كه ئه‌و پاره‌یه دراوه به وه‌به‌رهێنه‌ران و له‌هه‌ندێك بابه‌تی تردا خه‌رج كراوه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و هه‌واڵه ڕاست نیه، كه ده‌ڵێن پاره له‌به‌غداده‌وه نه‌هاتووه، به‌ڵكو به‌رده‌وام پاره له‌به‌غداوه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم كراوه چیشمان به‌خه‌ڵك وتووه ڕاسته."
ڕێبوار كه‌ریم ده‌شڵێت، "پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كه له‌به‌غداده‌وه هاتووه له‌شتی تردا خه‌رج كراوه، ئێمه سه‌رقاڵین تا دڵنیابینه‌وه له‌چیدا خه‌رج كراوه؟ ئه‌وه‌ش قبوڵ ناكه‌ین جارێكی تر یاری به‌چاره‌نوسی موچه‌ی میلله‌ته‌وه بكرێت، ئه‌و پاره‌یه‌ی كه دێت بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه قابیلی هیچ ده‌ستكارییه‌ك نیه ناكرێت ئێمه لێی بێده‌نگ بین وه بێده‌نگیش نابین ."
وتیشی، "ئێمه ته‌ئكیدمان كردووه‌ته‌وه له وه‌زاره‌تی دارایی عیراقی ئه‌وان دڵنیاییان دا كه پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیان هی مانگی (3,2,1)ی ناردووه به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه گرفته حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی ده‌ستی ده‌كات به پێدانی موچه به‌فه‌رمانبه‌ران وه هێشتا وه‌ڵامێكی "موقنیعیشیان"پێ نیه ئێمه هه‌وڵمانداوه كه په‌یوه‌ندی به به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بكه‌ین، به‌ڵام هێشتا وه‌ڵامێكی موقنعیان پێ نیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه بۆ كوێ چووه و بۆ دابه‌شی ناكه‌ن؟."
د.ڕێبوار كه‌ریم ئه‌وه‌شی وت، "هه‌موو ڕێگایه‌كی یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر به‌ڵام جارێ چاوه‌ڕێیی گه‌یشتنه ده‌رئه‌نجامین له‌سه‌ر دیارنه‌مان و به‌تاڵان بردنی ئه‌و پاره‌یه بێگومان قسه‌ی خۆمان ده‌بێت، چونكه ئێمه پاره‌مان هێناوه بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه موچه‌ی پێ ناده‌ن كوا؟ كه‌واته یا ده‌بێت پێمان بڵێن براوه بۆ كوێ یا ئه‌و پاره‌یه‌یان به تاڵان بردووه، چونكه كه پاره‌یه‌ك هاتبێته هه‌رێم و نه‌درابێت به موچه ئه‌ی به‌تاڵان نه‌براوه بۆ كوێ چووه؟ كه‌س نازانێت!"
ه.م