شارپرێس: حلمى ره‌سول ره‌زا
نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ لیبیا داوا له فه‌رمانده‌ى سوپاى نیشتمانى لیبیا خه‌لیفه حه‌فته‌ر ده‌دات به‌ره‌و ته‌رابلوس بكشێته‌وه.
غسان سلامه، نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ لیبیا له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ فرانس پرێس رایگه‌یاند، "ده‌مه‌وێت بیرى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى بهێنمه‌وه ئه‌گه‌رى گڕگرتنى دۆخه‌كی لیبیا هه‌یه".
سلامه به پێویستی ده‌زانێت وڵاتانى ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌وڵى زیاتر بده‌ن و یه‌ك ده‌نگ بن له‌به‌رپێگرتنى ئه‌و گڕگرتنه سه‌رتاسه‌ریه.
سلامه له به‌رده‌وامى وته‌كانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، دابه‌ش بوونه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان پێش ده‌ست پێكردنى رووداوه‌كان هانى حه‌فته‌ریدا هێرشه‌كانى ده‌ست پێبكات، هێماى بۆ ئه‌وه‌ش كرد له گۆڕه‌پاندا ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه سستیه‌كى سه‌ربازى هه‌یه، دواى سه‌ركه‌وتنه سه‌ره‌تاییه‌كانى سوپاى نیشتمانى.
سلامه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ناكرێت هه‌ڵوێسته‌كانى حه‌فته‌ر و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى ویفاق (فایز السراج) رێك‌بخرێن، له‌كاتێكدا یه‌كه‌میان وه‌ستانى شه‌ڕ ره‌ت ده‌كاته‌وه و دووه‌میان به‌شدارى هیچ پڕۆسه‌یه‌كى سیاسى ناكات به بێ وه‌ستانى شه‌ڕ و گه‌ڕانه‌وه بۆ هێله‌كانى پێش ده‌ست پێكردنى هێرشه‌كه".
له‌دوای ده‌ستپێكردنى هێرشه‌كانى حه‌فته‌ره‌وه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه 205 كه‌س كوژراون و 913 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.