سکرتێری حزبی شیوعی عێراق بەشیر حەداد بە "هۆکاری تیرۆرکردنی" دوو کادیریان دەزانێت

عیراق

19/04/2019‌ 4222 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:  ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی
سکرتێری حزبی شیوعی عێراقی بەشیر خەلیل حه‌داد، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تۆمەتبار دەکات بەوەی لە ڕێگای هاندانەوە دەستی هەبووە لە تیرۆرکردنی دوو کادیری حزبەکەیان لە ساڵی 1998.

سەمیر عادل سکرتێری حزبی شیوعی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بەشیر خەلیل حه‌داد، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تۆمەتبار دەکات بەوەی لە ڕێگای هاندانەوە دەستی هەبووە لە تیرۆرکردنی دوو کادیری حزبەکەیان لە ساڵی 1998، کە ئەوکاتیش لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان داوای یاساییان لەسەر ناوبراو تۆمار کردووە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "مەلا بەشیر حەداد لەڕێگای ئەو وتارە توندانەی ئەو کات وەک وتاربێژ لە یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری هەولێر دەیدا هانی کوشتنی شیوعییەکانی دەدا، لەبەرئەوەی ئەوان بەرگریان لە مافی ژنان دەکرد و دژی ئەو دیاردەیە بوون کە پێیدەگوترێت کوشتن لەبەر شەرەفپارێزی".

به‌ڵام دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر ئەوتۆمەتە رەتدەکەنەوە و بە بانگەشەیەکی بێبنەمای دەزانن و دەڵێن، "ئەو پلانێکی سیاسییەوە دەیانەوێت لەوڕێگایەوە یەکێک لە کەسە دیارەکانمان لەکەدار بکەن".

دکتۆر بەشیر حەداد، کە ئێستا جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە، پێشتر وەک وتاربێژ لە یەکێک لە مزگەوتەکانی هەولێر کاری دەکرد تاوەکو ساڵی 2009 لەناو پارتی دیموکراتی کوردستان تێکەڵی کاری سیاسی بوو و دواتر بووه‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، ساڵی 2018 ش بووه‌ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق.