شارپرێس:
زانایان لە زانكۆی ئۆكسفۆردی بەریتانی ئەوەیان ئاشكراكردووە، خواردنی گۆشتی سوور بەشێوەیەكی رۆژانە ، تەنانەت ئەگەر بە ڕێژەیەكی كەمیش بێت ، ئەوە ئەگەری تووش بوون بەشێرپەنجەی كۆڵۆن زیاد دەكات .
گۆڤاری International Journal of Epidemiology" كە ئەو لێكۆڵینەوەی بڵاوكردۆتەوە ، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە زاناكان دوای ساڵانێك لە كاركردن و توێژینەوە و كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر ٥٠٠ هەزار نەخۆش گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامە .
لێكۆڵینەوەكە دەڵێت: ئەو كەسانەی رۆژانە ٧٦ گرام گۆشتی سوور دەخۆن ( گۆشتی مانگا و مەڕ و بەراز) ، ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجە بەڕێژەی ٢٠% زیاترە بە بەراورد بەو كەسانەی ٢١ گرام لە گۆشتی سوور دەخۆن .
هەروەك لێكۆڵینەوەكە دەشڵێت: ئەو كەسانەی رۆژانە ٥٤ گرام گۆشتی سوور دەخۆن ڕێژەی تووشبوونیان ١٥% زیاترە بەبەراورد بەو كەسانەی رۆژانە ٨ گرام گۆشتی سوور دەخۆن ، بەڵام ئەو كەسانەی رۆژانە ٢٩ گرام دەخۆن ئەوە مەترسی تووشبوونیان ١٩% زیاترە بەبەراورد بەوانەی رۆژانە تەنیا ٥ گرام دەخۆن . ،
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی